200 مووشه‌كی نه‌مساوی له پارێزگای ئه‌نبار دۆزرانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێكهاتوو له 200 مووشه‌كی نه‌مساوی له پارێزگای ئه‌نبار دۆزرانه‌وه.
هه‌واڵگری عێراقی له راگه‌یندراوێكدا ئاماژه‌یپێكرد، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی بنكه‌یه‌كی داعش به‌ناوی (كه‌رتی ئه‌نبار- ویلایه‌تی عێراق) له پارێزگای ئه‌نبار، كۆگایه‌كی نهێنی مووشه‌ك دۆزرایه‌وه، كه تیرۆریستان بۆ دروستكردنی بۆمبی چێندراو به‌كاری ده‌هێنن.
هه‌واڵگری عێراق روونیكرده‌وه، ئه‌و كۆگایه 200 مووشه‌كی نه‌مساوی تێدا حه‌شاردرابوو، ده‌كه‌وێته قه‌زای حه‌بانییه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار، ده‌شڵێت:" له‌لایه‌ن تیمێكی ئه‌ندازیاری ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا".
ئه‌نبار ده‌كه‌وێته رۆژئاوای عێراق، یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنێت، له باكوور له‌گه‌ڵ پارێزگای سه‌لاحه‌دین، له باكووری رۆژئاوا له‌گه‌ڵ سووریا و پارێزگای نه‌ینه‌وا، له رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئوردن، له باشووره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سعوودیه و هه‌ردوو پارێزگای نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا هاوسنووره.