ده‌نگۆی په‌لاماری مووشه‌كی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ده‌نگۆی هێرش و په‌لاماری مووشه‌كی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه ره‌تكرده‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه له كاتی خۆیاندا ده‌كرێن و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كه درووست نه‌بووه.
له هه‌ندێك سایت و په‌یجی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه په‌لاماری مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه رێڕه‌وی گه‌شته‌كانیان گۆڕیوه.
ئه‌و سه‌رچاوه به‌رپرسه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو وه‌سفكردن.