"تیك تۆك" له عێراق قه‌ده‌غه ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن له عێراق ئاشكرایكرد، ده‌سته‌كه‌یان نیازی هه‌یه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌پڵیكه‌یشنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی "تیك تۆك" له عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ده‌سته‌كه‌یان ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه كۆبوونه‌وه، كه زیان به ئاداب و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و له تیك تۆك بڵاوده‌كرێنه‌وه".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران نیازی هه‌یه، له ماوه‌كانی داهاتوودا ئه‌پلیكه‌یشنی تیك تۆك له عێراق قه‌ده‌غه بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بڵاوكراوه‌كانی گوێ به بنه‌ما گشتییه‌كان نادات، به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێك له گرته ڤیدیۆییه‌كانی له‌و ئه‌پلیكه‌یشنه بڵاوده‌كرێنه‌وه، پێچه‌وانه‌ی ئاداب و ئه‌ته‌كێتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، زۆرێك له خێزانه عێراقییه‌كان گله‌یی له به‌كارهێنانی تیك تۆك له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی له‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه بڵاوده‌كرێته‌وه، ئابڕووبه‌رن و گرته‌ی سێكسی و بابه‌تی هه‌ستیاری دژ به نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
H.B