کازمی و شاندێکی سەربازی گەیشتنە مەخموور

لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە، لە مەخموور لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە، لە مەخموور لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

K24 – هەولێر

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی سەربازی گەیشتە مەخموور و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی بە یاوەری شاندێکی سەربازی گەیشتە مەخموور.

هەر یەک لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و جومعە عێناد، وەزیری بەرگری عێراق یاوەری مستەفا کازمین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، مستەفا کازمی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەلامارەکانی ئەم دواییەی داعش و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە، لە مەخموور لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە، لە مەخموور لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

 

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: "لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و شاندی یاوەری بۆ هەرێمی کوردستان، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کراو جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق وگەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا".

ئاماژە بەوەشکراوە: "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی چڕکردنەوەی  هەوڵ و تواناکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش".

کاتی گەیشتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مەخموور
کاتی گەیشتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مەخموور