دایکێک بۆ رزگارکردنی منداڵەکەی زیاتر لە کیلۆمەترێک بەدوای پڵنگێکدا رادەکات

پڵنگەکە بە چنگێک منداڵەکەی هەڵگرتووە و بردویەتی
وێنەی دایک و منداڵەکە
وێنەی دایک و منداڵەکە

K24 - هەولێر

ژنێکی هیندی لەپێناو رزگارکردنی کوڕەکەی، نزیکی یەک مایل کە دەکاتە 1.6  کیلۆمەتر بەدوای پڵنگێکدا رایکردووە. 

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتراڵ"، ژنێکی هیندی بەناوی "کیران بایگا" لە گوندی "Badi Jhiriya" لەپێناو رزگارکردنی منداڵەکەی لەژێر چنگی پڵنگێکدا، زیاتر لە یەک کیلۆمەتر بەدوایدا رادەکات.

بەگوێرەی گێڕانەوەکان، پڵنگەکە لە منداڵە شەش ساڵانەکەی کیران نزیک بووەتەوە بە چنگێك هەڵیگرتووە و بەرەو پارکی نەتەوەیی سانجای گاندی بردویەتی.

کیران، بە منداڵەکانی دیکە دەڵێت، کە لە شوێنی خۆیان نەجوڵێن و بەبێ بیرکردنەوە بەدوای پڵنگەکەدا رادەکات، دوای زیاتر لە کاتژمێرێک راکردن بەدوای پڵنگەکەدا، توانی رووبەڕووی ببێتەوە و بە یارمەتی گوندنیشنانی ناوچەکە منداڵەکەی رزگار بکات.

لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکەدا کیران و منداڵەکەی بریندار بوون، بەڵام خۆشبەختانە توانی منداڵە کوڕەکەی رزگار بکات.

H.H