كچی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌بێته وه‌زیری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا
K24 – هه‌ولێر:
كچی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی ریم عابالی ده‌بێته وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌ڵمانیا.
ریم عابالیی-رادۆڤان 31 ساڵ، لە حکومەتە نوێیه‌کەی ئەڵمانیا پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی پێدرا.
ریم لە مۆسکۆ لەدایکبووە و لە تەمەنی 6 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە.
بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئەڵمانی، باوکی ریم پێشتر لە هێزەکانی پێشمەرگەدا ئەندام بووە.
پۆڵا گەرمیانی، شیکەرەوەی سیاسی، لە تویتێکدا لەبارەی ریمەوە نووسیویه‌تی: "هەڵبژاردەیەکی زۆر باش بۆ پۆستێکی گرنگی وڵاتەکە، ریم باکگراوندێکی کلدانی هەیە و باوکی پێشمەرگەیەکی چالاک بوو لە تێكۆشان دژی سەدام حوسێنی دیکتاتۆر".