له هه‌رێمی كوردستان 3000 خانووی پلاستیكی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
گەورەترین و تاکە پرۆژەی چاندن لە ناو ئاو "هایدرۆپۆنیک" لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کەوتووەتە هەولێر، ئەم پڕۆژە سێ بەرهەمی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنێت و رۆژانە رەوانەی بازاڕەکان دەکات، پرۆژەی کشتوکاڵی فوودستی لەسەرووی 22 دۆنم بوونیاتنراوە و بەخەرجییەکی کەم بەرهەمێکی زۆر دەداتەوە.
به گشتی له هه‌رێمی كوردستان 3000 خانووی پلاستیكی هه‌یه، ئه‌م خانووانه له دوو وه‌رزدا به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، كه به‌رهه‌مه هاوینییه‌كان پێكهاتوون له (خه‌یار- ته‌ماته - باینجان – بیبه‌ر)، به‌رهه‌می زستانه بریتین له (كه‌وه‌ر – كه‌ره‌وز – بڕۆكلی- قه‌رنابیت شلیك – نه‌عنا – مه‌عده‌نووس – شبیت).
جۆره‌كانی خانووی پلاستیكی بریتین له تونێل و مه‌ڵتی سپان، كه هه‌ر له شێوه‌و رووبه‌ر و به‌رزی جیاوازییان له‌گه‌ڵ یه‌كدی دا هه‌یه.