عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت: مسته‌فا كازمی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی به گرنگ وه‌سفكرد
K24 - هه‌ولێر:
لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له سه‌نته‌ر هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له به‌غدا ئه‌نجامدرا، تێیدا به‌رپرسی میحوه‌ره‌كانی( 1 ، 2 ، 3 ، 4) و ته‌واوی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق، بڕیاریاندا ئۆپه‌راسیۆنێك له‌و ناوچانه ئه‌نجام بده‌ن كه بۆشایی ئه‌منیان تێدایه، تا ئه‌و كاته‌ی دوو لیوای هاوبه‌ش پێكده‌هێندرێن.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت رایگه‌یاند، كاره‌كانی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش به دروستی به‌ڕێوه ده‌چن، ئێمه نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین داعش هێرش بكات، بۆیه فه‌رمانده‌ی هاوبه‌ش له به‌غدا بڕیاریدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بۆ رۆژێك نییه، تا ماوه‌یه‌كی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه به هاوبه‌شی پڕ ده‌كرێنه‌وه، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ترسی هێرشی داعشی له‌سه‌ر بێت، به هاوبه‌شی له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تا كاتی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش به‌ڕێوه ده‌برێن.
نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له سه‌نته‌ر هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی، جه‌ختیكرده‌وه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی رۆڵی گرنگی سه‌رۆك بارزانی كرد، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌م بابه‌ته‌دا به هێند وه‌رده‌گرێت.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت گوتی: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له مادده‌ی 140 كرد، رایگه‌یاند:" مادده‌ی 140 وه‌ك پرسێكی سیاسی سه‌یر كراوه، جێبه‌جێنه‌كراوه، بۆیه به هیواین له داهاتوودا ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ بكرێت".