له‌ سیروان و خورماڵ ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌م تۆمه‌ته‌ ده‌ستگیركران

چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیركراون و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌
هه‌ڵه‌بجه‌
هه‌ڵه‌بجه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی زانیاریی كوردستان24، ئه‌مشه‌و له‌ ناحیه‌كانی سیروان و خورماڵی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌ تیرۆر و په‌یوه‌ست بوونیان به‌ رێكخراوی داعش ده‌ستگیركراون.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ره‌سمی ئه‌نجامی به‌دواداچوون و هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ رابگه‌یه‌نن.