چۆن بەسەر تەمبەڵی بەیانیاندا سەردەکەویت؟

K24 - ههولێر:
هەستی خەواڵوویی و تەمبەڵی لە بەیانیاندا شتێکی ئاساییە و هەمووان کەوتوونەتە ئەو دۆخەوە، بەڵام زۆربهمان نازانین چۆن خۆمانی لێ رزگار بکەین.
لە بابەتێکی وێبسایتی "روسیا تودەی"، د. فێرینا سین، پسپۆڕی خەو لە کۆمپانیای “Emma – The Sleep Company”، دهڵێت: "کەم خەوی و هەستان لە کاتی هەڵەدا دەکرێت ببێتە هۆی دروست بوونی ئەو دۆخە، لەگەڵ خەوتندا مێشکمان بەقۆناغە جیاوازەکانی خەوتندا دەڕوات، کاتێک شەپۆلەکانی مێشک لەتوانادا بەرزتر دەبن و لە فراوانیدا نزمتر دەبن، لە خەوێکی قووڵدا، ناسراو بە N3، شەپۆلەکانی مێشک زۆر خاو دەبن، کە وادەکەن هەستان لە خەو ئەستەم بێت".
لە باسی ئەو دۆخەدا د. فێرینا سین ئاماژەی بهوه دهدات، لەم قۆناغەی خەوتندا ئەگەری زۆرە هەست بە گێژبوون بکەیت و تەنانەت لە رووی دەروونیشەوە بۆ ماوەی 30 بۆ 60 خولەک لاواز بیت، چونکە خوێن لە مێشکەوە بەرەو ماسولکەکانی جەستە دەنێردرێتەوە.
ئەو پزیشکە گوتیشی "من پێشنیاز دەکەم چەند کاتژمێرێک پێش خەوتن لە رووناکی پڕشنگدار و رووناکی شین دوور بکەونەوە. زۆر لە ئامێرەکان ڕێکخستنی مۆدی شەو دابین دەکەن، کە رووناکی شین کەمدەکاتەوە، یان دەتوانن گڵۆپە سوورەکان تاقیبکەنەوە کە نیشاندراون کاریگەرن لە زیادکردنی ئاستی میلاتۆنین و بەرزکردنەوەی کوالێتی خەوتن".
پێشنیازێکی دیكهی ئەو پزیشکە رێکخستنەوەی خەو بوو، ئەو جەختی لەوە دەکردەوە کە هەموو هەوڵێکت بدەیت بۆ هێشتنەوەی خشتەی خەوی ئاسایی کە رەێگە بە لەشت دەدات فێر بێت چ کاتێک کاتی خەوتن بێت، لەهەمانکاتدا خشتەی خەوەکەت بەجۆرێک بێت رۆژانە 7 بۆ 9 کاتژمێر بخەویت و پشووی تەواوەتی وەرگریت.