"به‌شێك له كۆچبه‌ران ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان"
K24 – هه‌ولێر:
دوای مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا، كۆچبه‌رانی عێراقی و سووری به‌هۆی ئه‌و سه‌رما قورسه‌ی رووی له ناوچه‌كانی ئه‌وروپا كردووه، ناچارن بڕیار بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، به‌شێك له‌و كۆچبه‌رانه ترسیان له‌و بڕیاره هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای لێدوانه‌كانی ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆی سه‌رۆكی بێلارووس، رایگه‌یاندبوو "كۆچبه‌ران به زۆر ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ناكه‌نه‌وه"، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر ناچارن بڕیار بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه نه‌یانتوانی به‌ره‌و ولاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپایی بپه‌ڕنه‌وه.
به‌شێكیان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایانگه‌یاند، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌میان نه‌بووه ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت. ده‌شڵێن: " هیواكانمان بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا كزن.
حكومه‌تی عێراقی به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 3100 كۆچبه‌ری گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه كونسولی فه‌خری بێلارووس له هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، لێدان و ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر سنووره‌كان روویداوه، به‌ڵام له‌ناو شاره‌كان ئه‌مه نه‌كراوه.
كۆچبه‌رانی ناو شاره‌كانی بێلارووس جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه، كاتێك ماوه‌ی ڤیزایان به‌سه‌ر ده‌چێت، ده‌ستگیرده‌كرێن و به زۆر ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كاتی ڤیزایان له مینسك ته‌واو بووه، داوا له كه‌سه نزیكه‌كانیان ده‌كه‌ن به هانایانه‌وه بچن و هاوكارییان بكه‌ن.
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه وڵات، له‌سه‌ر داوای خۆیه‌تی و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، سرووشتی هه‌موو وڵاتێكیش به‌مشێوه‌یه‌یه كاتێك كاتی ڤیزا كۆتایی دێت رێككاره یاساییه‌كان ده‌گرنه به‌ر، ئه‌وه‌ی بێلارووس ده‌یكات مافی سرووشتی خۆیه‌تی.
سه‌فین دزه‌یی داواشی له وڵاتانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا كرد، تووندوتیژی به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووره‌كاندا ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
تا ئێستاش سه‌دان كۆچبه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا ماون، بۆ گه‌یشتن به وڵاتێكی ئه‌وروپی، كۆچبه‌ران پاره‌یه‌كی زۆریان خه‌رجكردووه، به‌شێك له سوورییه‌كان نایه‌نه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ناتالیا برۆكۆبتشوك خانمه ئه‌فسه‌رێكی بێلارووسه بۆ رۆیته‌رز رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی كه‌می سوورییه‌كان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، به‌شێكیان ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه پۆڵه‌ندا، بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتێكی ئه‌وروپی ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز