پێش كوشتنی ناچاركرا گۆڕ بۆخۆی هه‌ڵكه‌نێ
K24 - هەولێر
له تاوانێكی ترسناك كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، كچێك پێشكوشتنی ناچاركراوه، به ده‌ستی خۆی گۆڕ بۆ خۆی هه‌ڵكه‌نێت، دواتر به یه‌ك گولـلە كوژرا.
رۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، پۆلیسی به‌رازیل ته‌رمی ئاماندا پاشا-ی ته‌مه‌ن 21 ساڵی دۆزیه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی بكه‌ری تاوانه‌كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه شوێنی تاوانه‌كه، دانی به تاوانه‌كه‌دا ناوە.
پۆلیسی به‌رازیل مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئەمساڵ، ته‌رمی كچێكی دۆزیه‌وه كه له لێواری شاری ئارابیرۆبا نورت، له ویلایه‌تی سانتا كاترینا له باكووری وڵاتەکە ژێر خاك كرابوو، تاوانباره‌كه دانی نا به‌كوشتنی كچه‌كه، كه پیش‌تر گۆڕه‌كه‌ی پێ هه‌ڵكه‌ندبوو.
له دوایین نامه‌ی ده‌نگی، كه كچه‌كه بۆ كه‌سوكاری ناردبووی، گوتبوی "به‌یانی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه"، له‌و كاته‌وه په‌یوه‌ندی پچڕاوه. كه‌سوكاری باسیان لەوەکردووە، لەو پەیامەدا هەست بەوەکراوە دەنگی با لەگەڵ ده‌نگی کچەکە هەیە و دەنگەکەش گوماناوی بووە.
لەبەردەم پۆلیسی لێکۆڵینەوە تاوانباره‌كه رایگه‌یاند، دوای نامه ده‌نگییه‌كه كچه‌كه‌ی كوشتووه، دواتر نیگەران بووە و لە تاوانەکە پەشیمان بووەتەوە و پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە.
لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوتووە، تاوانبار بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌رە.