ئه‌لێكسا داده‌خرێت
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی ئه‌لێكسا، كه تایبه‌ت بوو به به‌راوردكردنی وێبسایته جیهانییه‌كان و ریزبه‌ندیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، داده‌خرێت.
به گوێره‌ی بڵاوكراوه‌ی وێبسایته‌كه، كاره‌كانی له 1ی ئایار/ مایۆی 2022 راده‌گرێت و نووسیویه‌تی: "دوای 25 ساڵ خزمه‌ت، كاره‌كانمان راده‌گرین"، تا ئێستاش دیار نییه له‌مه‌ودوا خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له چ رێگه‌یه‌كه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
وێبسایتی ئه‌لێكسا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌مازۆنه‌وه كڕاوه‌ته‌وه و بووه‌ته به‌شێك له‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه و ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 40 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری داخستنی سایته‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.