پاسه‌وانه قۆزه‌كه‌ی بایدن هه‌را دەنێتەوە
K24 – هەولێر
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا خه‌ڵك هێنده به ته‌ندروستی جۆون بایدن سه‌رقاڵ نه‌بوو، هێنده‌ی پاسه‌وانه تابیه‌ته‌كه‌ی سه‌رنجی راكێشان، ڤیدیۆكانی ئه‌و پاسه‌وانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ملیۆنان بینه‌ری تێپه‌ڕاند.
له تیكتۆك له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسرابوو "بایدن له بیربكه‌ن، پێده‌چی پاسه‌وانی تایبه‌ت و نهێنی هیچ كێشه‌ی نه‌بێ و باش بێت".
پاسه‌وانی تایبه‌تی بایدن له ویلایه‌تی ماساتشۆستس ده‌رده‌كه‌وێت، كه سێ ملیۆن بینه‌ر و 300 هه‌زار کەس پێی سەرسامە.
هه‌ندێك له بینه‌ران، پاسه‌وانه‌كه‌یان به ئه‌كته‌ری ئه‌مەریكی ناسراو تۆم كرۆس له فیلمی (تۆپ گەن) چواندووه. رۆژنامه‌ی نیۆرك پۆست بڵاویكرده‌وه، زۆربه‌ی دانیشتوانی ویلایه‌ته‌كه هێنده‌ی سه‌رقاڵی وێنه‌گرتن بوون له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه، هێنده به‌دوای بایدنه‌وه نه‌بوون، ناوبراو چاویلکەی ره‌شی له‌چاو بوو و باڵای به‌رزبوو، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی پێکردووە، بەڵام تا ئێستا ناوی پاسەوانەکە نه‌زاندراو‌ه.