شمشێرەکەی ناپلیۆن و چەند چەکێکی دیكهی بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشران
K24- ههولێر:
لە زیادکردنێکی ئاشکرادا شمشێر و 5 چەکی دیكهی ناپلیۆن پۆناپارت بە 2.87 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
کێڤن هۆگهن، سەرۆکی کۆمپانیای"Rock Island Auction"، کە لقی سەرەکیی لە ئێلێنۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" گوتی: کڕیاری چەکەکانی ناپلیۆن پۆناپارت نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت و لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونییەوە چەکەکانی کڕی و ناسنامەکەی ئاشکرا نەکرد.
لە سەرەتادا نرخی شمشێر و چەکەکانی ناپلیۆن بە 1.5 بۆ 3.5 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرا، دواتر لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 2.87 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
شمشێرەکەی ناپلیۆن لەلایەن چەخماخساز، "نیکۆلاس نۆیل بووت" لە ناوچەی ڤێرسەیلس لە نزیك پاریس دروست کراوە و لەلایەن ناپلیۆن پۆناپارتەوە لە ماوەی کودەتاکەی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 1799ـدا بەکارهێنراوە.
H.B