هه‌ولێر.. دزێك ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك تاوانێكی دزینی زێڕ و پاره‌ی له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدابوو.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان پێگه‌یشت، كه حاڵه‌تێكی دزیكردن له گه‌ڕه‌كی ئازادیی شاری هه‌ولێر هه‌یه، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانیان بۆ شوێنی دزینه‌كه و ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه، توانییان له ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێر كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، هۆگر عزیز گوتی: دوای سه‌یركردنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری، ده‌ركه‌وتووه كه دزییه‌كه له كاتژمێر 3:00ی دوانیوه‌ڕۆ كراوه و كه‌سی تۆمه‌تبار له‌ڕێگه‌ی ماتۆڕسكیله‌وه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌وره‌ها گوتی: تۆمه‌تباره‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی دزییه‌كه ده‌مامكی به‌كارهێنابوو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان توانییان بگه‌نه راستییه‌كان و وێڕای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره و زێڕه دزراوه‌كانیشدا گرت.
ئاشكراشیكرد، زێڕه‌كه كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 100 مسقاڵ بوو، به زێڕینگرێكی فرۆشتبوو و دوای ئاشكرابوونیشی، هه‌رچه‌ند به گوته‌ی هۆگر عه‌زیز، زێڕینگره‌كه هیچ سووچێكی نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زێڕه‌كه دزراو بوو، بۆیه به‌بڕیاری دادوه‌ر ئه‌ویش راگیراوه.
هه‌وره‌ها گوتی: جگه له زێڕه‌كه، بڕی 950 هه‌زار دیناری عێراقیش دزرابوو و هه‌مووی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ته‌وه، وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی به‌كارهاتوو له كاتی دزیكردنه‌كه‌دا.
H.B