"زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ئۆمیكرۆن له ئه‌وروپا سووكن
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ئه‌وروپی بۆ داووده‌رمان رایگه‌یاند، زۆربه‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی تووشبوون به گۆڕاوی "ئۆمیكرۆن"ـی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا سووكن.
ماركۆ كافالێری، سه‌رۆكی ستارتیژیه‌تی كوتان له ده‌سته‌ی ناوبراو، كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌مستردامه، گوتی: "زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان به‌سووكی ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام پێویسته هه‌موومان به‌ڵگه‌ی زیاتر كۆبكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی بكه‌ین، ئاخۆ ئه‌و مه‌ترسیه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی ده‌كات له هه‌موو گۆڕاوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه جیاوازتره یان نا".
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به زنجیره‌ی "B.1.1.529"ی كۆرۆنا، كه دواتر رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان به ناوی "ئۆمیكرۆن"ی ناساند، له رۆژی 11ی مانگی رابردوو له بۆتسوانای باشووری ئه‌فریقیا تۆماركرا، كه دواتر زۆرترین رێژه‌ی تووشبوون له‌و وڵاته تۆماركرا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
H.B