ئه‌عره‌جی: پێش كشانه‌وه‌یان دواین گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێش كشانه‌وه‌یان دواین گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ئه‌ركیان له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ راوێژكاری بگۆڕن و تا سه‌ری ساڵ له عێراق بكشێنه‌وه.
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی راوێژ و پێگه‌یاندنی سوپای عێراق، به‌رده‌وام ده‌بن.
له ساڵی 2014 عێراق به فه‌رمی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای كرد، كاتێك داعش هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی ( مووسڵ، سه‌لاحه‌دین و به‌شێكی دیاله و كه‌ركووك)ـی داگیركرد، ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2011 له عێراق كشابووه‌وه، به گوێره‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتن ده‌بێت ئه‌و هێزانه تا سه‌ری ساڵ بكشێنه‌وه.
حوسێن عه‌لاوی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی له گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له سه‌ربازییه‌وه بۆ سیاسی، سه‌ركه‌وت، چونكه عێراق ده‌كه‌وێته قۆناغی پێش 2014 و كه‌وتنی موسڵ به ده‌ستی داعشه‌وه.
سه‌عد مه‌عن، سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌ركی هاوپه‌یمان له كۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واو ده‌بێت و له عێراق ده‌كشێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له بواری مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بن.
مه‌عن راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق به‌شێك له سه‌ربازانی هاوپه‌یمانان ده‌مێننه‌وه، ئه‌میش به گوێره‌ی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق.
نزیكه‌ی 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و 1000 سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، بۆ كاری راوێژكاری به گوێره‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژی له عێراق ده‌مێننه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز