سبه‌ی عێراقییه‌كان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن

داعش له‌ عێراق كۆتایی نه‌هاتووه‌
دیمەنێکی شاری مووسڵ
دیمەنێکی شاری مووسڵ

K24 – هه‌ولێر:

میدیای فه‌رمی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی شه‌ممه‌ 11ـی دیسێمبه‌ر، به‌ بۆنه‌ی 4 ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش،  عێراقییه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، له‌ كاتێكدا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشكردنه‌ سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

میدیای فه‌رمی عێراق رایگه‌یاند، به‌ر له‌ 4 ساڵ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌ مووسڵه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ سه‌ر داعش راگه‌یاند.

راشیگه‌یاند، سبه‌ی عێراقییه‌كان به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، كه‌ له‌ ساڵی 2014 داعش 3 پارێزگای عێراقیان كۆنتڕۆڵ كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وت و سامان و چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازاندا داگرت و بوونه‌ هۆكاری ئاواره‌ بوونی 1.400.000 ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س، كه‌ روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق كرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ میدییاییه‌كان داعش له‌ عێراق كۆتاییان نه‌هاتووه‌، رۆژانه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵك شه‌هید ده‌كه‌ن.

وا بڕیاره‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ گوێره‌ی به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان به‌غدا واشنتن له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ شه‌قامی عێراق داوا ده‌كات سوپای هاوپه‌یمانانان و ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بمێننه‌وه‌، چونكه‌ داعش و میلیشیا عێراقییه‌كان ده‌بنه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق.

له‌ كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر مووسڵ و ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین، هه‌رێمی كوردستان بووه‌ پێگه‌یه‌كی ئارامی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ماڵ و ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشت