دراوسێیه‌كی عێراق دوو حاڵه‌تی ئۆمیكرۆنی تۆمار كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئوردن دوو حاڵه‌تی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی تۆماركرد، كه یه‌كێكیان له باشووری ئه‌فریقا گه‌ڕابووه‌وه عه‌ممان.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئوردن رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی ئۆمیكرۆن تۆماركراون، یه‌كێكیان ئوردنییه‌كه له باشووری ئه‌فریقا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی دیكه گه‌شتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ئه‌نجام نه‌داوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن روونیكرده‌وه، هه‌ردوو هاووڵاتییه ئوردنیه‌كه كه‌ره‌نتین كراون و پسپۆڕانی بواری ڤایرۆسات خه‌ریكن هۆكاره‌كان و جۆری ئه‌و ڤایرۆسه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئوردن به‌رزبووه‌ته‌وه، كه له رۆژێكدا 6000 هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌م په‌تایه ده‌بن.
تا ئێستا له‌و وڵاته 11879 كه‌س به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، جیا له‌وه‌ش رێژه‌ی تووشوون به كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 998492 تووشبوو.