جین ساكی: لووتكه‌ی دیموكراتییه‌ت هه‌لێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشتر
K24 – هه‌ولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفراسه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، دیموكراتیه‌ت له جیهان ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی هاتووه‌ته پێش.
بایدن له چوارچێوه‌ی لووتكه‌یه‌ك له‌باره‌ی پرسی دیموكراتییه‌ت له جیهان، كه رووسیا و چین تێیدا بانگهێشت نه‌كراون، له‌بری ئه‌وان تایوان تێیدا به‌شداره، له رێگه‌ی ڤیدۆكۆنفرانسه‌وه رایگه‌یاند، "پێویسته ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌دیهێنانی دیموكراتییه‌ت بێ وه‌ستان بجه‌نگێت".
110 وڵات له (لووتكه‌ی دیموكراتی) له جیهاندا به‌شداریانكردووه، دوێنێ ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت، تێیدا ولاتانی عه‌ره‌بی و چین و رووسیا بانگهێشت نه‌كراون، ته‌نیا عێراق نه‌بێت، وێڕای ئه‌وه‌ش ئیسیرائیل له‌م لووتكه‌یه‌دا به‌شداره، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه جین ساكی گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، له‌م لووتكه‌یه‌دا ئاهه‌نگ بۆ ده‌ستكه‌وتی زۆر له‌باره‌ی دیموكراتیه‌ت ناگێڕین، به‌ڵكو هه‌لێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشتر و زیاتر.
جین ساكی راشیگه‌یاند، "پرسی دیموكراتییه‌ت لای ئیداره‌ی بایدن، چاكسازییه له‌باره‌ی پره‌نسیپه‌كانی" و ده‌شڵێت"هاندانی وڵاتانی جیهانیشه بۆ ئه‌وه‌ی پراكتیكه‌ی بكه‌ن".