واشنتن: قاعیده له ئه‌فغانستان گه‌شه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ فرانك ماكنزی گوتی: دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، رێكخراوی قاعیده له ئه‌فغانستان زۆر به ئاسانی گه‌شه ده‌كات.
ماكنزی رایگه‌یاند، سه‌ركرده نوێییه‌كانی ریزی چه‌كدارانی تاڵیبان دابه‌شبوونه. ده‌شڵێت" كشانه‌وه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگری له ئه‌فغانستان، چاودێریكردنی قاعیده و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌ی قورسكردووه".
فرانك ماكنزی روونیكرده‌وه، له ئێستادا به رێژه‌ی %1 ده‌توانین چاودێری ئه‌فغانستان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش قورسه، بۆیه زه‌مانه‌تی ئه‌وه ناده‌ینه كه‌س كه قاعیده دروست نه‌بێته‌وه و دووباره ببێته‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكرده‌وه، قاعیده هه‌وڵده‌دات له ئه‌فغانستان خۆی دروست بكاته‌وه، كاتێك له ساڵی 2001 ئه‌لقاعیده پیلانی هێرشه‌كه‌ی 11ـی سێپتێمبه‌ری دژی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا، به‌م هۆیه‌وه جه‌نگێك له ناوچه‌كه به ناوی شه‌ڕی تیرۆر بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ هه‌ڵگیرسا.
ماكنزی گوتی: هه‌ندێك چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان روو له وڵاته ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت ژماره‌یان ده‌ستنیشان بكات.