به‌ریتانیا بۆ پوتن: به‌ر له‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئۆكرانیا بیر بكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا داوای له پوتن كرد، به‌ر له‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئۆكرانیا، بیر بكه‌نه‌وه.
بین ئۆلاس وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پێویسته ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ئه‌نجام نه‌دات، چونكه رێگه‌ی چاره‌ی دیكه‌ن هه‌ن جگه له چاره‌سه‌ری سه‌ربازی.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا روونیكرده‌وه، به رێژه‌ی %6 له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا سوپای په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)ـی تێدا به‌ربڵاوه، دیاریكردنی ئه‌ندامێكی تازه‌ی ناتۆ، كاری مۆكسۆ نییه.
كییف و هاوپه‌یمانه‌كانی، رووسیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا مۆسكۆ ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت:" نیازی هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیامان نییه، به‌و مه‌رجه‌ی ئۆكرانیا هاوشێوه‌ی ئه‌و پارچانه‌ی سۆڤییه‌تی پێشوو، له ئێستادا بوونه‌ته ئه‌ندامی له‌و رێكخراوه سه‌ربازییه نێوده‌وڵه‌تییه، نه‌بێته ئه‌ندامی ناتۆ".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێن به ئۆكرانیا دراوه ببێته ئه‌ندام له ناتۆ، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ناكرێت، جیا له‌وه‌ی كییف له ساڵی 2014 ناكۆكی له‌گه‌ڵ جیاخوازه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بووه، كاتێك دوورگه‌ی (قه‌رم) چووه سه‌ر خاكی رووسیا، به‌م هۆیه‌وه 13 هه‌زار كه‌س كوژران.