ئەمڕۆ 417 كۆچبەری دیکە دەگەڕێنەوە ههرێمی كوردستان
K24- ههولێر:
پەیامنێری كوردستان24 راگەياند، بڕیارە کاتژمێر 5:00 ئێوارەی ئەمڕۆ 417 کۆچبەری دیکە، کە بۆ ماوەی چەند مانگێکە لەسەر سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، له رێگهی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێرهوه بگهڕێنهوه ههرێمی كوردستان.
ئەمە نۆیەم كاروانی كۆچبەرانی كوردە لە بيلاڕووسەوە دهگهڕێنهوه ھەرێمی كوردستان، كە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕێندراونەتەوە بۆ باوەشی نیشتمان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بەڵگەنامەی ياسايی لە مينسكی پايتەختی بێلارووس بۆ ئەو کۆچبەرانە تەواوكراوە و راستەوخۆ دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەولێر.
تا ئێستا بەم کاروانەشەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیوویەتی 3 هەزار و 468 کۆچبەر بگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمە جگە لەوەی زياتر لە هەزار كۆچبەری دیکە ناوی خۆيان تۆمار كردووە، بۆ ئەوە بگەڕێندرێنەوە.
H.B