دایكێك به ناسنامه‌ی كچه‌كه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرێت

K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا، دوای ئه‌وه‌ی دانی به‌وه ناوه ماوه‌ی 2 ساڵ به ساخته‌كاری به ناوی كچه‌كه‌ی ژیاوه، كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه، ناسنامه‌كه‌ی ئه‌وی دزیوه و توانیویه‌تی به ناوی ئه‌وه‌وه خۆی له زانكۆ تۆماربكات قه‌رزی قوتابی وه‌ربگرێت، ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تی شوفێریشی هه‌ر به ناوی كچه‌كه‌یه‌وه وه‌رگرتووه.
لۆرا ئۆگیسبی، ته‌مه‌نی (48) ساڵه، كه‌سایه‌تی كچه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و هه‌ر یه‌كێك له دانیشتووانی شاری "ماونتن ڤی‌و" له ویلایه‌تی میسوری-ی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه ئه‌و ژنه‌ی ناسیبێت، بڕوای به‌وه كردووه، كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و ژنه به ناسنامه‌ی كچه‌كه‌ی كارێكیشی له‌و شاره ده‌ستكه‌وتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌و ماوه‌یه‌ی له شاری "ماونتن" ژیاوه، چه‌ند پیاوێكیشی ناسیوه و هه‌ر گوتویه‌تی ته‌مه‌نی 22 ساڵه، بڕوای پێیان هێناوه و توانیویه‌تی به‌هۆیه‌وه 25 هه‌زار دۆلار به‌ده‌ستبهێنێت.

به تۆمه‌تی ساخته‌كاری له زانیارییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، دادگا بڕیاری 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر "لۆرا ئۆگیسبی"دا سه‌پاند، "جیمی بیركنز"، سه‌رۆكی پۆلیسی شاری "ماونتن" رایگه‌یاند، هه‌مووان له‌و شاره بڕوایان به‌و ژنه كردووه، ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك هاوڕێشی په‌یدا كردووه، هه‌ر وایانزانیوه كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ژنه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی قسه‌ی نه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناكۆكی له‌نێوانیاندا هه‌بووه، په‌یوه‌ندییان پچڕاوه، دواتر ئه‌و دایكه ئه‌وه‌ی به ده‌رفه‌ت زانیوه و ناسنامه‌كه‌ی به‌كارهێناوه.