به‌غدا.. بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی نه‌داته‌وه هاوڕێیه‌كی خۆی كوشت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له به‌غدا رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان له ناوچه‌ی "ئه‌بو غرێب"ی رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیركردووه، كه هاوڕێیه‌كی خۆی كوشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر له بازرگانیدا هاوبه‌شی بووه و پاره‌یه‌یه‌كی زۆری قه‌رزاربووه، دوای كوشتنی هاوڕێیه‌كه‌ی، له ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یدا به هاوكاری كه‌سێكی دیكه له ناو چاڵێكدا ده‌یشارێته‌وه.
نه‌هێشتنی تاوانی به‌غدا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسیبوك بڵاوكرده‌وه، كه تۆمه‌تباره‌كه دان به تاوانه‌كه‌ی ده‌نێت، كه بۆچی هاوڕێ و هاوبه‌شه بازرگانییه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، بۆ ئه‌مه‌ش داوای هاوكاری له كه‌سێك كردووه، تا تاوانه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
له دانپێدانانه‌كه‌یدا هاتووه، تۆمه‌تباره‌كه په‌یوه‌ندی به قوربانییه‌كه كردووه، بۆ ماڵه‌كه‌ی بێت و 20 ملیۆن دیناری عێراقی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت، تا بیكاته هاوبه‌شی مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی، كه پێشتریش مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ كردووه و به‌هۆیه‌وه قه‌رزاری قوربانییه‌كه بووه.
تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هاوڕێ و هاوبه‌شه بازرگانه‌كه‌م به‌رده‌وام داوای قه‌رزی لێده‌كردمه‌وه، كه بڕه‌كه‌ی (6) هه‌زار دۆلار بووه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد، هات و به یه‌كه‌وه چووینه ماڵه‌كه، كه‌سێكی دیكه له‌وێ چاوه‌ڕێ بوو، تا له پلانه‌كه هاوكاریم بكات، هه‌رچه‌نده هاوڕێكه‌م هه‌وڵی دا رابكات، به‌ڵام رێگریمان لێی كرد و زیاتر له 20 چه‌قۆمان لێیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به قازمه له‌سه‌ریمان دا، دواتر له باخچه‌ی ماڵه‌كه ناشتمان.
تۆمه‌تباری دووه‌میش كه به‌شداری له تاوانه‌كه كردووه، له گرته ڤیدیۆی دانپێدانانه‌كه‌دا گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی كابراكه‌مان كوشت، چاڵێكم له باخچه‌ی ماڵه‌كه هه‌ڵكه‌ند و له‌وێ شاردمه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیشم بوو، چوو بۆیاخ بێنێت، تا ئاسه‌واری خوێنه‌كان بشارینه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه ئه‌نجام درا و بازرگانێك له‌لایه‌ن هاوڕێ و هاوبه‌شێكی خۆی له هاوكاری كه‌سێكی دیكه كوژرا، ده‌ستگیركران و رووبه‌ڕووی دادگاییكردن ده‌كرێنه‌وه.