ڤیدیۆ.. پۆلیسی زاخۆ دانپێدانانی باندێكی دزیكردن بڵاوده‌كاته‌وه
K24- زاخۆ:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، به‌شی نه‌هێشتنی تاوان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان باندێكی دزیكردنیان له كاتی ئه‌نجامدانی دزییه‌كه له قاسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عه‌لوه‌ی ئه‌و شاره ده‌ستگیركرد.
نه‌هشه‌ت سه‌لمان، ئه‌فسه‌ر له راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ گوتی: دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌باره‌ی حاڵه‌تێكی دزیكردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عه‌لوه‌ی زاخۆ، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانیان گه‌یشتنه شوێنی دزییه‌كه و تۆمه‌تباره‌كانیان هه‌ر له‌و شوێنه ده‌ستگیركردن.
هه‌وره‌ها پۆلیسی زاخۆ له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا دانپێدانانی تۆمه‌تباره‌كانی بڵاوكرده‌وه و له گرته‌كه‌دا چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی دزییه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
H.B