پڕۆژه‌ی ستراتیژی نیشتمانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی جێبەجێ دەکرێت

پڕۆژه‌كه‌ كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌گرێته‌وه‌
پڕۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی 4 ساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت
پڕۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی 4 ساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

ساڵی داھاتوو پڕۆژەی ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئێستا ستراتیژیەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانه‌وه‌ پەسەند کراوە، بۆ جێبەجێکردنیشی چاوەرێ دەکرێت لە رۆژنامەی وەقایعی ھەرێمی کوردستان بڵاوبکرێتەوە، بەپێی ئەم ستراتیژیەتە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دابەشی سێ سێکتەر کراوە، کە تا ساڵی 2025 کاری پێدەکرێت.

لە پاڵ یاسای چاکسازیی کابینەی نۆیەم بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی دەستەی دەستپاکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان 2021-2025 پەسەند کردوە و چاوەرێی دەکرێت، سه‌ره‌تای ساڵی داھاتوو پرۆژەکە لە رۆژنامەی وقایعی ھەرێمی کوردستان بڵاوببێتەوە و بخرێتە بورای جێبەجێکردنەوە، لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژیەتە رووبەڕووبوونەوەی گەندەلی دابەشی سێ بەش کراوە، لەوانە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و کەرتی تایبەت و میدیا و لایەنە سیاسییەکان.

عەدنان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەستپاکی رایگه‌یاند، پڕۆژەی ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی له‌ 3 سێكته‌ر پێكهاتووه‌، سێكته‌ری یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمییی و حكومییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، سێكته‌ری دووه‌م تایبه‌ته‌ به‌ پارته‌ سیاییه‌كان، میدیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سێكته‌ری سێییه‌میش بۆ‌ كه‌رتی تایبه‌ته‌.

ستراتیژیەتی  رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تا ساڵی 2025 کاری پێدەکرێت، ھاوشانی کارنامەی کابینەی نۆییەمە لە بواری چاکسازی، ستراتیژیەتەکە پێنج ئامانجی ھەیە، گرنگترینیان خێرایکردن لە  پڕۆژەکانی لێپرسینەوە و  یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی گەندەڵی، جێبیەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، حوکمرانی و شەفافیەت، گەشەپێدانی دەستپاکی و شەفافیەتی  لێپرسینەوە لە دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

ھێمن میرانی، پسپۆڕی بواری رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی گوتی: "ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، پڕۆژەیه‌كی فراوانه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ به‌رنامه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌ر لایه‌نێك به‌ شێوازی خۆی كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كاته‌وه‌".

پلانی ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کراوە و دابەشی سێ سێکتەر کراوە، کە لە ماوەی ئەم 4 ساڵەدا  رووبەڕووی گەندەلی دەبنەوە و بەپێی ئەم ستراتیژیەتە دەتوانرێت کار بۆ بەدیھێنانی 5 ئامانج بکرێت لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە سەرووی ھەمووشیان خێرا یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی گەندەڵی و شەفافیەت لە دامەزراوە گشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا.