بۆتۆكس ته‌نها بۆ جوانكاری نییه

K24- هه‌ولێر:
راپۆرتێك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، چیتر بۆتۆكس ته‌نها له بواری جوانكار به‌كارناهێت، به‌ڵكو پێ ده‌نێته بواره‌كانی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ به‌شێك له نه‌خۆشییه‌كانیش.
له راپۆرتێكدا، سایتی عه‌ره‌بی پۆست ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه، جگه له بواری جوانكاری، بۆتۆكس وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تی پزیشكیش به‌كارده‌هێنرێت، له‌وانه‌ش: كه‌شه‌نگبوونی ماسوولكه، ئاره‌قه‌كردنی نائاسایی، كێشه‌كانی چالاكی مه‌سانه، هه‌ندێك نه‌خۆشی كه تووشی ماسوولكه‌كانی چاو ده‌بن و ژانی نیوه‌سه‌ر "شه‌قیقه"، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه، بۆتۆكس كاریگه‌ری زۆری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژانی نیوه‌سه‌ری درێژخایه‌ن هه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی كاریگه‌رییه لابه‌لاكانی كه‌می به‌كارهێنانی بۆتۆكس له‌كاتی چاره‌سه‌ریدا.

سوودی بۆتۆكس بۆ چاره‌سه‌ری شه‌قیقه و ئاستی كارامه‌ییه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و چاره‌سه‌ره:
بۆتۆكس چۆن شه‌قیقه چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
بۆتۆكس جۆره پرۆتینێكی ژه‌هراویی ده‌ماربه‌ندییه و كاتێك به كه‌سێك ده‌درێت، ده‌ماره‌كان ئه‌و پرۆتینه له ماسوولكه‌كانه‌وه ده‌مژێت، توێژه‌رانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و پرۆتینه یارمه‌تیده‌ره بۆ رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ی ده‌بنه هۆی ژانی ده‌ماره‌كان.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، ئه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه رێگریكردنی ئه‌و پرۆتینه له گواستنه‌وه‌ی مادده كیمییاییه‌كان سه‌رئێشه‌ی جۆری "شه‌قیقه كه‌م ده‌كاته‌وه"، هه‌ربۆیه ئیداره‌ی خۆراك و چاره‌سه‌ری شه‌قیقه ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داوه.
وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆتۆكس پرۆتینێكی ژه‌هراوییه، بۆیه به‌كارهێنانی له‌ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری زۆری ئه‌وه‌ی هه‌یه مرۆڤ تووشی ئیفلیجی بكات، به‌ڵام وه‌رگرتنی رێژه‌یه‌كی كه‌م به شێوه‌ی ده‌رزی، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری و جوانكاری، هیچ زیانێكی نابێت.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه، ده‌كرێت بۆتۆكس بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ژانه‌سه‌ره‌ش به‌كاربهێنرێت، كه له ئه‌نجامی ژاوه‌ژاو و تیشكه رووناكییه‌كان و بۆنه‌كان تووشی به‌شێك له مرۆڤه‌كان ده‌بێت.
له ساڵی 2010ـه‌وه تا ئیستا ده‌یان توێژینه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكای باكوور، زانكۆی كۆڵن له ئه‌ڵمانیا، به‌شی پزیشكی له زانكۆی كابودیستریای یۆنان و زانكۆی پێرمینگهامی به‌ریتانیا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بۆتۆكس بۆ چاره‌سه‌ری شه‌قیقه و جۆره‌كانی دیكه‌ی ژانه‌سه‌ر كراون، سه‌رجه‌میان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بۆتۆكس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر كارامه‌یه و هه‌م ماوه‌ی ژانه‌سه‌ره‌كه كورتتر ده‌كات و هه‌میش هێزی ژانه‌كه كه‌متر ده‌كاته‌وه.

چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی بۆتۆكس وه‌ك چاره‌سه‌ر:
به‌گوێره‌ی وێبسایتی "WebMD"ی پزیشكی و به پشتبه‌ستن به تویژینه‌وه پزیشكییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی بۆتۆكسه‌وه چاره‌سه‌ری شه‌قیقه بكات، بۆ هه‌ر 12 هه‌فته‌یه‌ك پێویستی به 30 تا 40 ده‌رزیی ژێپێست بۆ ده‌وروبه‌ری سه‌ر، ئه‌برۆكان، نێوچه‌وان، خوار سه‌ر و مل هه‌یه، هه‌ركاتێكیش له شوێنێكی دیاریكراو تووشی ئه‌و جۆره ژانه‌سه‌ره بێت، پێویستی به رێژه‌یه‌كی زیاتر هه‌یه و له ماوه‌ی 2 تا 3 هه‌فته هه‌ست به كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته ئه‌و كاره به راوێژكردن له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.

كاریگه‌رییه لابه‌لاكانی چاره‌سه‌ری بۆتۆكس:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كارهێنانی بۆتۆكس بۆ چاره‌سه‌ری شه‌قیقه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت زۆر سووك و بێ زیانه و ته‌نها ژانێكی كه‌م له مل ده‌بێت، یانیش ئاوسانێكی كه‌م و كاتی له شوێنی لێدانی ده‌رزییه‌كه ده‌بێت و نیشانه‌كانی وه‌ك نیشانه‌ی ئه‌نفلۆوه‌نزایه‌كی سووكن.

H.B