"قاسم سولەیمانی بە فەرمی راوێژکاری سەربازی عێراقە"
K24 - ههولێر:
رۆژنامەکانی رۆژی چوارشەممەی تاران، ئەوانەی سەربە نەریتخوازانن زیاتر هێرشیان کردووەتە سەر حەسەن رۆحانی و رۆژنامەی ئیتلاعاتیش لە زمانی ئیبراهیم جەعفەرییەوە نووسیویەتی: "قاسم سولەیمانی بە فەرمی راوێژکاری سەربازی عێراقە".
ئهمهش لهكاتێكدایه، كه پێشتر سامر سهبهان، باڵیۆزی سعوودیه له عێراق، له تویتێكدا لهسهر تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر له ئهكاونتی تایبهتی خۆی نووسیبووی: "بوونی كهسایهتییه تیرۆریسته ئێرانییهكان له نزیك فهللووجه، بهڵگهی روونن لهسهر ئهوهی كه دهیانهوێت عهرهبه عێراقییهكان به ئاگری تایهفهگهری بسووتێنن و دووپاتیدهكهنهوه كه دهیانهوێت دیمۆگرافیاكهی بگۆڕن".
"سیستەمی ئیداری کاری 10 رۆژ لە 100 رۆژدا تەواو دەکات" رۆژنامەی "رسالەت" ئەم مانشێتەی کردووەتە سەردێڕی لێدوانی وەزیری نێوخۆ و نووسیویەتی: "وزیری نێوخۆ گوتی: سیستەمی ئیدارەی ئێستادا دەتوانێت لە ماوەی 10 رۆژدا کارێك تەواو بکات، بەڵام بە 100 رۆژ تەواو دەبێت و رەوتێکی دوورودرێژی هەیە کە دەبێ ئەم رەوتە چارسەر بکرێت".
رەحمان فەزڵی گوتی: گۆڕانکارییەکان لە جیهاندا خێراتر بوونە و ئەوەی ساڵی رابردوو روویدا بارتەقای 20 ساڵ بوو. ئێمە جێ دەمێنێن.
رۆژنامەی کەیهان، هێرش دەکاتە سەر کاری دیپلۆماسیی سەرۆك کۆمار و بە مانشێتی 150 وەفدی دەرەوە هاتنە ئێران، بەڵام گرێبەستێکی راستەقینە واژوو نەکرا، نووسیویەتی: "مەسعوود دانشمەند لە بارەی کاریگەرییەکانی رێککەوتنی ناوکی لە سەر ئابووریی ئێران، بە نەسیم ئۆنلاینی گوت: لەماوی چوار مانگی رابردوودا دوای رێککەوتن هیچ کرانەوەیەک لە ئابووریی ئێراندا رووی نەداوە. هێندێک کەسی دەرەوە هاتن تەنیا سەیری ئێرانی ئێمەیان کرد وهێندێکێشیان تەنیا لێکتێگەیشتنێکیان واژوو کرد".
رۆژنامەی ئێبتکار، پەرژاوەتە سەرهەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆماری و بە مانشێتی، نەریتخوازەکان لە رێگەی سەرلێشێواندا، نووسیویەتی: "هێشتا تۆزوخۆڵی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بەسەر ئاسمانی سیاسەتدا زاڵە کە کێشەی هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سەرۆککۆماری سەری ئۆردوگا سیاسییەکانی بە خۆیەوە قاڵ کردووە.
بە جۆرێک کە بە تایبەت لە بەرەی نەریتخوازاندا لەملاو لەولا لە بارەی چۆنییەتی بەشداری کردن لەم هەڵبژاردناندا قسە دەکرێت.
رۆژنامەی ئێتلاعات بە مانشێتی سەردار سولەیمانی راوێژکاری فەرمیی حکوومەتی عێراقە، نووسیویەتی: "وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری، دەڵێ: قاسم سولەیمانی بە ئاگاداریی حکوومەتی عێراق وەک راوێژکاری فەرمیی سەربازی لە عێراق خەریکی چالاکییە. جەعفەری هەروەها گوتی: حکوومەتی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستاندا یارەمەتیی عێراق دەکات".