ئایین هۆكاره بۆ وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسینه‌كه!

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
وێرای بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا به ناوی ئۆمیكرۆن - Omicron له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا، دڵه‌ڕاوكێی زیاتر له ئارادایه ده‌رباره‌ی بڕیارێك له‌شێوه‌ی لێخۆشبوونی ئایینی بۆ وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن كڵێساوه، چونكه به‌پێی راپرسییه‌كی په‌یمانگای گشتی بۆ توێژینه‌وه له‌ئایین (PRRI) و سه‌نته‌ری لاوانی په‌یڕه‌وانی ئایین (IFYC) نزیكه‌ی 60%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوایه زۆربه‌ی خه‌ڵك هۆكاری ئایینی به‌كارده‌هێنێت وه‌ك رێگرییه‌ك بۆ دوركه‌وتنه‌وه له ڤاكسینی كۆرۆنا.
رۆژی 10ی كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2021) په‌یمانگای گشتی بۆ توێژینه‌وه له‌ئایین (PRRI) و سه‌نته‌ری لاوانی په‌یڕه‌وانی ئایین (IFYC) سێیه‌مین توێژینه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی (ئایینه‌كه‌ت و راپرسی ڤاكسین) بۆ په‌ره‌پێدان و فراوانكردن و پاڵپشتی هه‌ردوو راپرسی مانگه‌كانی (ئایار/ مه‌ی 2021) و (حوزه‌یران/ یۆنیوی 2021)، كه تا ئێستا گه‌وره‌ترین و فراوانترین توێژینه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی كۆڤید-19، كه تێیدا ده‌ریخستووه روانینێكی نوێ هه‌یه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ڤاكسه‌نه‌یشن، لێخۆشبوو‌ن و به‌خشین له ڤاكسینه‌كه، دیاریكردنی نائارامی له ڤاكسینه‌كه و په‌سه‌ندكردنی.
به‌پێی راپرسییه‌كه 10%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوایه كه په‌روه‌رده‌ی ئایینی رێگری ده‌كات له‌وه‌ی كه ڤاكسینه‌كه به‌كاربهێنرێت كه 28%ی ئه‌و 10% ڤاكسینه‌كه‌یان به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵام 88% ده‌ڵێن هیچ رێگرییه‌ك ناكات.
56%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئایین وه‌ك بیانوویه‌ك به‌كارده‌هێنێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه یان وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسینه‌كه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی 60%ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه له‌و باوه‌ڕه‌دان هیچ هۆكارێكی ئایینی دروست نییه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه.

زۆرینه‌ی گروپه ئایینه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا 41% پرۆتستانته ئینجیللیه‌كان نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین كه ئایین هۆكارێك بێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه و رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست راپۆرتێكی له‌سه‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (11ی كانوونی یه‌كه‌م) و سه‌رنجی خوێنه‌رانی راپرسییه‌كه‌ی راكێشاوه، 31% ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان كردووه داواده‌كه‌ن یان پلانیان هه‌یه بۆ داواكردنی به‌خشینی ئایینی بۆ وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسینه‌كه، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا 41%ی ئینجیللیه سپی پێسته‌كانن دوای لێخۆشبوو‌ن یان به‌خشین ده‌كه‌ن له ڤاكسینه‌كه وه‌ك لێخۆشبوونی ئایینی.
رۆبه‌رت بی جۆنز، سه‌رۆكی جێبه‌جێكار و دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگای گشتی بۆ توێژینه‌وه له ئایین (PRRI) به رۆژنامه‌ی هێل-ی وتووه: "روبه‌رێكی فراوان هه‌یه بۆ رێگه‌دان له گوزارشتكردن له ئایین و پیاده‌كردنی كه ئه‌مه‌ش له ده‌ستوور و باوه‌ڕمانه‌وه هاتووه و بنه‌مایه‌كی پته‌وه له ئه‌مه‌ریكا".
وتیشی: "به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوایه بنه‌مای ره‌ها بۆ ئایین نییه، به‌ڵكو پێویسته ئایین هاوسه‌نگی وه‌رگرێت له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی و ره‌فاهییه‌تی كۆمه‌ڵگه".

ئیبۆل باتێل، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لاوانی په‌یڕه‌وانی ئایین (IFYC) به رۆژنامه‌ی هێل-ی وتووه: "ئه‌م راپرسییه ده‌رباره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئایینی بۆسه‌ر ڤاكسینه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و كاریگه‌ری هه‌یه".
وتیشی: "بۆیه كاتێك قه‌شه یان پیاوی كڵێسا هانی خه‌ڵك بدات بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه یان مزگه‌وت هه‌ڵسه‌نگاندنی گونجاوی هه‌بێت بۆ فراوانكردنی ڤاكسه‌نه‌یشن ئه‌وا خه‌ڵكی زیاتر ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن".
به‌پێی راپرسییه‌كه‌ی په‌یمانگای گشتی بۆ توێژینه‌وه له ئایین (PRRI) له سه‌ره‌تای مانگی (تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2021)، 77%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان وتویانه وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌مان پێباشه له نێویشیاندا 74%ی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشكه‌ره، چونكه له چاو وه‌رگرتنی رێژه‌ی ڤاكسینه‌كه له مانگی ئایار (مه‌ی 2021) 20% زیادیكردووه.
راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه 9%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان دوودڵن له‌وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی باشه چونكه له مانگی ئایار (مه‌ی 2021) دا 28% دوودڵ بوون له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه.
هه‌رچه‌نده رێژه‌یه‌كی ته‌واوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ته‌واوی ڤاكسینه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه زیاتر پارێزگاره‌كانن، له‌هه‌ر سێ راپرسییه‌كه‌ی په‌یمانگای گشتی بۆ توێژینه‌وه له ئایین (PRRI) رێژه‌كه نزیكه له‌یه‌ك: له مانگی ئایار (مه‌ی 2021) 14%، له‌مانگی حوزه‌یران (یۆلیۆی 2021) 13% و له‌مانگی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) 13%یه، هه‌رچه‌نده تا 11ی كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2021) 37%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.