ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆمیكرۆن ده‌بێت؟

K24 - هه‌ولێر:
زانایان له دامه‌زراوه‌ی "كايزر بيرماننتی"ی پزیشكی له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، ماوه‌ی كاریگه‌ریی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری مۆدێرنا توانای هه‌یه تا 5 مانگ دوای وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه به‌رده‌وام بێت.
به گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی له گۆڤاری "ذه لانسيت ريجونال هيلث"ی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، ڤاكسینی كۆرۆنا تا 5 مانگ كاریگه‌رییه‌كه‌ی به ریژه‌ی 87% دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت، 96% كاریگه‌ریی بۆ چاكبوونه‌وه هه‌یه، به رێژه‌ی 98%یش كارگه‌ریی به‌رامبه‌ر مردن به كۆرۆنا هه‌یه.
كاتیا برۆكسفۆرت، یاریده‌ده‌ری توێژینه‌وه‌كه‌یه له دامه‌زراوه‌ی "كايزر بيرماننتی"، روونیكرده‌وه، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاریگه‌ریی ڤاكسینی مۆدێرنا دڵنیا ببینه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌تایه، له‌گه‌ڵ چاكیوونه‌وه و رێژه‌ی مردنیش.
ئه‌و توێژه‌ره له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، كه بۆ زیاتر له 700 كه‌سی پێگه‌یشتوو له ره‌چه‌ڵه‌كی جیاوازه‌وه ئه‌نجام دراوه، كه نه‌خۆشیی جیاوازیان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت نه‌خۆشی درێژخایه‌نیشی تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رگرییان لاوازه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه 350 كه‌سیان دوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و 350 كه‌سی دیكه‌شیان ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، كه له ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌كی جیاواز بوون.
چاودێری ئه‌و نه‌خۆشانه كراون، كه تا مانگی ته‌ممووزی 2021 هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، كه ئه‌وكاته گۆڕاوی ده‌لتا له ئه‌مه‌ریكا له ته‌شه‌نه‌كردبووه، كاتێك به وردی چاودێری كراون، ده‌ركه‌وتووه، كه به‌رگرییه‌كی به‌رده‌وامیان هه‌بووه.
دامه‌زراوه‌كه له توێژینه‌وه‌كه‌یدا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای مۆدێرناوه پاڵپشتی دارایی كراوه، روونیكرده‌وه، كاتێك توێژینه‌وه‌كه ئه‌نجام دراوه، ئۆمیكرۆن سه‌ریهه‌ڵنه‌دابوو، بۆیه توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و زنجیره گۆڕاوه نوێیه‌ی كۆرۆنا نییه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی توێژینه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درا، زنجیره‌ی گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا ئه‌مانه بوون: ئه‌لفا 42%، ئیبسیلۆن 18%، ده‌لتا 12%، جاما 9% و له‌گه‌ڵ زیادبوونی ده‌لتا به رێژه‌ی 54% له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو بووه.