تابلۆکانی دڵشاد کوێستانی لە هەڵەبجە نمایش دەکرێن

70 پێشانگای لە وڵاتانی جهیان کردووەتەوە
کردنەوەی پێشانگایەک بۆ تابلۆکانی دڵشاد کوێستانی لە هەڵەبجە
کردنەوەی پێشانگایەک بۆ تابلۆکانی دڵشاد کوێستانی لە هەڵەبجە

K24 - هەڵەبجە

پێشانگای تایبەت بە تابلۆکانی هونەرمەند دڵشاد کوێستانی لە هەڵەبجە کرایەوە، ئەو پێشانگایە گوزەریک بوو بە نێو سرووشتی کوردستان، زیاد لە 20 تابلۆی بە قەبارە و شێوەی جیاواز لەخۆگرتبوو.

دڵشاد کوێستانی خاوەنی 70 پێشانگای تایبەت بەخۆیەتی لەچەندین وڵاتی جیاواز لەجیهادا و گەلەری تایبە بەخۆی لە وڵاتی فەرەنسا.

لەبارەی کردنەوەی پێشانگاکەی لە هەڵەبجە دڵشاد کوێستانی بە کوردستان24ی گوت: "لەماوەی 22 ساڵدا زیاتر لە 70 پێشانگام لە 19 وڵات کردووەتەوە، ئەم پێشانگایە کە لە هەڵەبجە کردومەتەوە بەشێکە لە گەشتی بۆنی خاک، کە من سێ ساڵ بوو نەهاتبوومەوە کوردستان، بە باشم زانی ئەزمووی تازەی خۆم بهێنمەوە کوردستان".

گوتیشی: "لەلایەن پارێزگارەکانی هەولێر و سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری دهۆک بانگێشت کراوم، لە دهۆک ئامادەی فێستیڤاڵی فیلم بووم".