پیاوێك له‌ماڵه‌كی خۆیدا به‌ربووه‌ته‌وه و قه‌ربووكردنه‌وه‌ی له خاوه‌نكاره‌كه‌ی وه‌رگرت
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌ڵمانی له رێگه‌ی دادگاوه توانی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی له‌و كۆمپانیایه وه‌رگرت، كه پێشتر داواكه‌ی ره‌تكرابووه‌وه، پێیگوترا بوو، له‌ماڵه‌وه تووشی رووداو بووه و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی و ژیان نایگرێته‌وه، به‌ڵام پیاوه‌كه سوور بووه له‌سه‌ر داواكه‌ی، تا له دادگا كه‌یسه‌كه‌ی برده‌وه.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پیاوه‌كه له نێوان قه‌ره‌وێڵه‌كه‌یش و نووسینگه‌ی كاره‌كه‌ی به‌ربووته‌وه، كه چه‌ند مه‌ترێك بووه، دوای ئه‌وه له‌و كۆمپانیایه‌ی كاری بۆ كردووه، به‌پێی ده‌سته‌به‌ری رووداوه‌كان داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كردووه، كۆمپانیاكه‌ش پێیگوتووه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تووشی رووداو بووه و ناتوانن قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه.
دادگای كۆمه‌ڵایه‌تیی فیدراڵی له ئه‌ڵمانیا، كه سه‌رپه‌رشتیی دۆسیه‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، له بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه پیاوه‌كه له رێگادابووه بۆ چوونه سه‌ر كار، كه تووشی رووداو بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، خاوه‌نكاره‌كه‌ی ره‌تی كردووه‌ته‌وه قه‌ره‌بووی كارمه‌نده‌كه‌ی بكاته‌وه، به‌ڵام دادگا پێچه‌وانه‌ی خاوه‌نكاره‌كه بڕیاری داوه، كه جوڵه‌كردن بۆ سه‌ركاره‌كه‌ی، هه‌ر به چوونه سه‌ركار هه‌ژمار ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه‌ش بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه به نیازی چوونه سه‌ر كار جوڵه‌ی كردووه.
له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا پاراستنی ژیانی كارمه‌نده‌كان له كاتی چوونه سه‌ر كاره‌كانیان له ئه‌ستۆی كۆمپانیاكانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه كرا بێت له‌كوێ كاره‌كه‌ی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه پیاوه ئه‌ڵمانییه‌كه توانی بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.