وڵاتێک جگه‌ره كێشان لە گەنجان قه‌ده‌غه ده‌كات

K24 - هەولێر
له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی جگه‌ره له سه‌ر هاووڵاتییانی، حكومه‌تی نیوزله‌ندا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، جگه‌ره كێشان له گەنجان قه‌ده‌غه ده‌كات.
له یاساكه‌دا، كه بڕیارە ساڵی داهاتوو بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وانه‌ی له دایكبووی ساڵی 2008ـن، تا له ژیاندا ماوه‌ن ناتوانن جگه‌ره بكڕن و بكێشن.
عائیشه فیراڵ، وه‌زیری ته‌ندروستی نیوزله‌ندا رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێ دڵنیا بینه‌وه كه گه‌نجانمان هه‌رگیز جگه‌ره ناكێشن.
ئەم هەنگاوەی نیوزلەندا له ناوه‌ندی پزیشكی وڵاته‌كه، پێشوازیه‌كی باشی لێكراوە، به تایبه‌تی كه هه‌وڵه‌كه هاوکاتە له‌گه‌ڵ، هه‌وڵه‌كانی جیهانی بۆ سنوورداركردنی جگه‌ره كێشان.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به‌و هۆیه‌وه هات، كه سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان بۆ نه‌هیشتنی جگه‌ركێشان كاتی زۆری ده‌وێت و ئه‌نجامی زۆر سنوورداریشی ده‌بێت.
رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌نێوان ته‌مه‌نی گه‌نجان 11.6%، له نێو به ته‌مه‌نه‌كانیش 29%ـە، پێشبینی ده‌كرێ ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌كه بچێته په‌رله‌مان و رێڕه‌وی یاسایی خۆی وه‌رگرێت.