زارا بچووكترین ئافره‌ته به فڕۆكه هه‌موو جیهان ده‌گه‌ڕێت

K24 - هه‌ولێر:
زارا روزه‌رفۆرد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (11ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) له سیئۆل-ی پایته‌ختی كۆریای باشوور به فڕۆكه بچووكه‌كه‌ی نیشته‌وه، كه له رووسیاوه بهڕێكهتبوو، ئه‌و كچه گه‌نجه بڕیاری داوه له گه‌شته‌كه‌ی به‌ده‌وری جیهان به‌رده‌وام بێت، كه به نیازه 5 كیشوه‌ر و 52 وڵات بگه‌ڕێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، بچووكترین ئافره‌ت به ته‌نیا له گه‌شته‌كه‌ی به ده‌وری جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت، كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه، به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌ریتانی- به‌لجیكییه، ده‌یه‌وێت مه‌ودای 51 هه‌زار كیلۆمه‌تر ببڕێت، كه یه‌كه‌م گه‌شتی له فڕۆكه‌خانه‌ی "كورتریك" له رۆژئاوای به‌لجیكا له مانگی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021 ده‌ستپێكردووه.

زارا دوای ئه‌وه‌ی به فڕۆكه بچووكه‌كه‌ی، كه له جۆری "شارك"ـه، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی "جیمبۆ" له كۆرۆیای باشوور بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرای كرد، ماوه‌ی مانگێك له ئالاسكا دواكه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا رێگر بووه، دواتر له رووسیا زۆر ماوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه، پێشتر پێشبینی كردووه گه‌شته‌كه‌ی تا جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ته‌واو بكات، روونیشكرده‌وه، "هه‌رچه‌نده ئه‌وه روونادات، به‌ڵام هه‌ر به‌ردوام ده‌بم".

گوتیشی: "رۆژی دووشه‌ممه به‌ره‌و تایوان به‌ڕێده‌كه‌وم، پێشبینیش ده‌كه‌م تا ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ساڵی داهاتوو كۆتایی بهگهشتهكهم بهێنم". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆرۆناوه له هه‌ندێك وڵات‌دا نه‌یتوانیوه سه‌ردانی ناوچه بچووكان بكات.
زارا له دایك و باوكێكی فڕۆكه‌وان له دایك بووه، بڕیاری داوه ساڵی داهاتوو بچێته زانكۆ و خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته كه‌شتیوانێكی ئاسمانی.





