سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان: ڕوخاندنی حكومهتی ئێران كاری ئێمه نییه
K24 – ههولێر
سکرتێری گشتیی حزبی ديموکراتی کوردستان ڕایگهیاند" رووخاندنی حکوومەتی ناوەندیی ئێران ئەرکی کورد نییە و ئەو کەسانەی ئەو دروشمەیان بە سەر کورددا سەپاند ئەقڵییەتێکی کوردستانییان نەبوو.
خالید عەزیزی، لە گفتوگۆیەکی تایبەت دا لەگەڵ تەلەفزیۆنی حزبهكهی رایگەیاند،حیزبەکانی ئێران کە خۆیان دەرەقەتی کۆماری ئیسلامی نەدەهاتن و کۆماری ئیسلامی هەموویانی لە ئێران دەرکردبوو، دەیانویست حکوومەت بە دەستی کورد بڕووخێنن و خۆیان لە تاران بە دەسەڵات بگەن هەر بۆیە دروشمی رووخانی کۆماری ئیسلامییان بەسەر کورددا سەپاند.
بە گوتەی عەزیزی، جووڵانەوەی کورد بۆ رووخانی حکوومەتی ناوەندی ئێران نەبووە و هەڵگرتنی ئەم دروشمەش لە لایەن حزبی ديموکراتەوە بە هۆی کاریگەریی حیزبەکانی دیكهی ئێرانه لەسەر حزبی ديموکرات.
عەزیزی راشیگەیاند ئەگەر کیشەی کورد لە ئێران بە دابین کردنی لانی کەمی داخوازییەکانیش چارەسەر بێ، پێویست نییە حزبی ديموکرات هێزی چەکداری هەبێ و شەڕی چەکداری بکا و درێژە بە چالاکیی چەکدارانە بدات و ئەگەر کۆماری ئیسلامی لە رێگا چارەیەکی ئاشتیخوزانە بگەڕێ ئەوا ئەوانیش پێشوازیی لێ دەکەن.