یانه‌كانی زاخۆ و نه‌ورۆز یاریی لوتكه ده‌كه‌ن

له یاریی لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ رووبه‌ڕووی زه‌ورا ده‌بێته‌وه، یانه‌ی نه‌ورۆزیش له نێوجه‌رگه‌ی به‌غدا یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی عێراق، ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، 12 دێسێمبه‌ری 2021، یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 02:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی زاخۆ به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل تاڕاده‌یه‌ك ئاست و ئه‌نجامی له‌م وه‌رزه باشه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یانه كوردییه‌كه هیچ یاریزانێكی به‌هۆی پێكان یاخود كارتی زه‌رده‌وه دانه‌بڕاوه.
زاخۆ له كۆی 11 یاریی ئه‌م وه‌رزه 5 بردنه‌وه، 4 یه‌كسانبوون و 2 دۆڕانی هه‌یه و 13 گۆڵی كردووه و 8 گۆڵی لێكراوه و به 19 خاڵ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی یانه‌ی زه‌ورا، به 25 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت.
به گوێره‌ی دوایین یارییه‌كانی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه، هه‌میشه یانه‌ی زه‌ورا باڵاده‌ست بووه، به جۆرێك له كۆی 9 یاریی رابردووی نێوانیان، زه‌وراش 6 بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه، له به‌رامبه‌ردا زاخۆ ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه و گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (4-1) له به‌رژه‌وه‌ندی زه‌ورا كۆتایی هاتووه.
نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین یاری ده‌كات
یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی كردووه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی روبه‌ڕووی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه كه گۆڵپارێزه‌كه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسینه و 5 یارییه له‌سه‌ریه‌ك ڕێگه‌ی نه‌داوه تۆڕی گۆڵی ئه‌مانه بهه‌ژێت.
ئه‌مانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌شێویه‌كی به‌رچاو باش بووه، پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تای خوله‌كه، سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزه كورده‌ی ئه‌مانه، یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م تیپه‌ن، ئه‌مانه‌ی به‌غد له كۆی یازده یاریی 3 بردنه‌وه و 4 دۆڕان و 4 یه‌كسانی هه‌یه، 10 گۆڵیان كردووه و 12 گۆڵیان لێكراوه، به 13 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌مینی خوله‌كه دێن.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز، نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی سه‌ره‌تایه‌كی خراپی هه‌بوو، ئه‌وه‌یش به‌هۆی دره‌نگ ئاماده‌كاری و كه‌م ئه‌زموونی یاریزانه‌كانی روویدا، به‌ڵام له چه‌ند یاریی رابردووی ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه، له 11 یاریی رابردووی 2 بردنه‌وه و 4 یه‌كسانبوون و 5 دۆڕانی هه‌یه، به 10 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌مینی خوله‌كه دێت.
