كازمی: ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێنه‌وه‌

" گەل و نەتەوەی عێراق لای من هێڵی سوورن"
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

K24- هه‌ولێر:

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی چواره‌م ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند، "پاش چەند رۆژێکی دیکە دەبینین هێزەکانی ئەمەریکا به‌ تەواوەتی لە عێراق دەکشێنەوە. ده‌شڵێت:" لەسەر بنەمای رێکەوتنی نێون ئەمەریکا و عێراق، لە ئەمڕۆوە عێراق رۆڵێکی کاریگەر لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیدا دەگێڕێت، بۆیە عێراق بەهەموو لایەنەکانەوە پێویستە سەروەری خۆیان بەدەستبهێنن و خۆیان بەڕێوەببه‌ن".

كازمی راشیگه‌یاند، "لە هەموو قۆناغە جیاوازەکاندا، ئەو شکستانەی رووبەڕووی عێراق دەبنەوە، بە ئیرادەی ئەو گەلە مەزنەی کەوا هەیەتی، ئه‌و وڵاته‌ هەڵدەستێتەوە"

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌، "پاش چەند رۆژێکی دیکە دەبینین لەسەر بنەمای رێکەوتنی نێون ئەمەریکا و عێراق، هێزەکانی ئەمەریکا بە تەواوەتی لە عێراق دەکشێنەوە، لە ئەمڕۆوە عێراق رۆڵێکی کاریگەر لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیدا دەگێڕێت".

كازمی گوتی:"بەم دواییە، هەڵبژاردن له‌ عێراق کرا کە قۆناغێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی ببێتە دەروازەیەکی نوێ بۆ گەیاندنی بە کەنارێکی سەقامگیر."

كازمی جه‌ختیكرده‌وه‌، "لە راستیدا ئەوەی هێڵی سوورە لەلای من بریتییە لە گەل و نەتەوەی عێراق".

سه‌باره‌ت به‌و چەند هێرشەی کرایە سەر كازمی گوتی:" دەمەوێت بڵێم ژیانی من لە ژیانی هیچ عێراقیەک بەنرختر نییە".

H.H