لهم لینكهدا ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ببینه

K24- ههولێر:
وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی رایگهیاند، ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کاتژمێر 8ـی ئەمشەو راگەیەندرا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر (8:00)ـى ئەمشەو راگهیهندرا و پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى لینکى(mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە " پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت."
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوەشدا راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى (10 بۆ 20%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەرچاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.