میسال ئالووسی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه عێراق ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی میلیشیاكان
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا به نیازه ئه‌ركی 2500 سه‌رباز له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ راوێژكار بگۆڕێت، به‌و پێییه‌ی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له عێراقدا ماون، جیا له‌وه‌ش میلیشیا عێراقییه‌كان ده‌رگای خۆبه‌خشیان كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به ئامانج بگرن.
له‌مباره‌یه‌وه میسال ئالووسی سیاسه‌تمه‌داری عێراقی به كوردستان24 ـی راگه‌یاند، وه‌ك ده‌زانین ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كشایه‌وه، كه بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌و وڵاته دروستبوو، بووه هۆی دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئالووسی راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر عێراق پێویستی به ئه‌مه‌ریكا نییه، چۆن له داهاتوودا به‌ره‌نگاری داعش و حه‌شدی شه‌عبی ده‌بنه‌وه، بۆیه ده‌ترسم میلیشیاكان ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه‌ی هه‌ن پڕی بكه‌نه‌وه، یاخوود حه‌شدی شه‌عبی هێرش بكاته سه‌ر هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌نبار و موسڵ، دواجار هه‌ژموونی وڵاتانی دیكه له عێراق فراوانتر ده‌بن.
ئالووسی روونیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری گفتوگۆكانی تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كرد، ئه‌وان له په‌رله‌مان جه‌ختیان له ده‌ركردنی یاسای له‌مشێوه‌یه كرده‌وه و داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له عێراق كرد.
ئالووسی جه‌ختیكرده‌وه، مانه‌وه‌ی 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، واته مانه‌وه‌ی واشنتنه له به‌غدا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه، ئه‌وا عێراق ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی میلیشیاكان و حه‌شدی شه‌عبی و هێرشه‌كانی داعش.