تەنیا لە یەک مانگدا دوبەی زیاتر لە ملیۆنێک سەردانیکەری هەبووە

K24- ههولێر:
بەڕێوبەرایەتی ئابووری و گەشتوگوزاری دوبەی جەختی لەوە کردووەتەوە، کەرتی بازرگانی میرنشینەکەیان بە گشتی و گەشتوگوزار بەتایبەتی، بەردەوامن لە گەشە کردنی خێرا.
لە دووەم کۆبوونەوەی ساڵانەی بەڕێوبەرایەتی ئابووری و گەشتوگوزاری لە ساڵی 2021، تیشک خرایە سەر گەشەی ئەرێنی ژمارەیەک لە سێکتەرە گرنگەکان لە دوبەی.
بەگوێرەی داتاکانی ئەو بەڕێوبەرایەتییە، بەراورد بە ساڵی 2019 کە لە رووی ئابووریەوە ساڵێکی باش بوو، ئەمساڵ ژمارەی ئوتێلەکان لە دوبەی لە %6 زیادی کردووە، تەنیا لە یەک مانگدا زیاتر لە ملیۆنێک سەردانیکەری بۆ دوبەی هەبووە.
H.H