سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەکات

K24- ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە، 11ی دیسەمبەری 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد، بۆ کۆچی دوایی کوڕی خوشکی.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەربڕی و هیوای خواست، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.