كه‌شناسی پیشكه‌وتووی عێراقی: خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ڕێوه‌یه
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پیشكه‌وتووی عێراقی پێشبینییه‌كانی بۆ رێژه‌ی دابارین و كه‌شوهه‌وای نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه ده‌خاته‌ڕوو و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ڕێوه‌یه".
عه‌تییه له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینییه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند و نووسیویه‌تی: "بڵاوكراوه‌ی كه‌شناسیی ئه‌وروپی كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه بارانبارین به رێژه‌ی زیاتر له تێكڕای ساڵانه له عێراق و وڵاتانی كه‌نداو ده‌ستپێ ده‌كات".
له پۆسته‌كه‌یدا عه‌تییه نووسیویه‌تی: "ئاماژه‌كانی باشبوونی ره‌وتی جووڵه‌ی به‌رگه‌هه‌وا و هه‌ڵكردنی بای شێداری خولگه‌یی به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتوون، كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا سێیه‌كی كۆتایی ئه‌م مانگه روو له هه‌ڵكشان ده‌كات".
هه‌وره‌ها گوتی: "یه‌كه‌م ئاماژه‌ی ئه‌رێنی بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌پۆله، به‌ر له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ركه‌وێت".
سادق عه‌تییه گوتی: پێشبینی ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی رووكاری له باشووری توركیا هه‌ڵبكات و تا ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ یان به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه روو له عێراق بكات و له‌گه‌ڵ به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی رۆژئاوا و شێداری خولگه‌یی له ده‌ریای عه‌ره‌ب یه‌كبگرێت و به گه‌یشتنی بۆ ئێران له‌گه‌ڵ به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی جێگیر له ئاسمانی ئه‌و وڵاته تێكه‌ڵ بێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، پێشبینی ده‌كرێت به‌و جووڵه‌یه بارانبارین له رۆژانی چوارشه‌ممه تا نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی دواتر له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له خێرایی با و پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام بێت.
به گوته‌ی عه‌تییه، پێشبینییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- بارانبارین به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ له ناوچه جیاوازه‌كان ده‌بێت، به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی چینه به‌رزه‌كان كاریگه‌رییه‌كه گشتگیر نابێت، له‌وانه‌یه بارانبارین له هه‌ندێك ناوچه به‌رده‌وام بێت و هه‌ندێك ناوچه‌ش هه‌ر نه‌یگرێته‌وه، له هه‌ندێك ناوچه‌ش بارانبارین پچڕ پچڕ ده‌بێت، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه‌وه تا كۆتاییه‌كه‌ی، بارانبارین هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت قه‌ره‌بووی بێ‌بارانی ماوه‌كانی رابردوو بكاته‌وه.
2- له رۆژانی چوارشه‌ممه تا شه‌ممه‌ی داهاتوو له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌ڵگردنی با چالاك ده‌بێت و له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه چالاكتر ده‌بێت.
3- له باكوور "هه‌رێمی كوردستان" و رۆژهه‌ڵاتی عێراق بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت و پێشبینییه‌كان ئاماژه به بارینی ته‌رزه ده‌كه‌ن، هۆشداریش له ئه‌گه‌ری روودانی لافاو له هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی واست ده‌دات.
4- له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه 1000 مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزترن پێشبینی به‌فربارین به‌ڕێژه‌ی كه‌م و مامناوه‌ند ده‌كرێت.
5- پله‌كانی گه‌رما گۆڕانكاری ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا ناهێن و له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌قامگیربوونی با به ئاراسته‌ی باشووری رۆژهه‌ڵات، به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌وره‌ها سادق عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "دوای ئه‌وه‌ش پێشبینی هه‌ڵكردنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی دیكه له رۆژی 22ی ئه‌م مانگه ده‌كه‌ین".
H.B