ساڵی 2100 چی روودەدات؟
K24- ههولێر:
توێژینەوەک ئاماژە بۆ ئهوه دەكات، ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی لە چەند دەیەی داهاتوودا بەرەو داكشان دهچێت.
توێژینەوەک باس لەوە دهكات، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەساڵاچووان لە وڵاتە پێشکەوتووەکان و کەمبوونی خواستی منداڵخستنەوە، ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی بەرەو کەمی دەڕوات.
پسپۆڕان پێشبینی دەکەن، ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی لە ساڵی 2064 بگاتە 9.7 ملیار کەس، ئەمە لەکاتێکدایه ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی ئێستا 7.8 ملیار کەسە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، دوای ساڵی 2064 بەردەوام ژمارەی دانیشتوانی زەوی روو لە کەمی دەکات تا ساڵی 2100 ژمارەی دانیشتوان دەگاتە ژێر 8.79 ملیار کەس.
توێژینەوەکە باسی لەوەشکردوە، ژمارەی دانیشتوانی 23 وڵات بەرەو کەمی دەڕوات بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بەساڵاچووان.
ئیتاڵیا، پرتوگال، کۆریای باشوور، ژاپۆن و تایلاند لەو وڵاتانەن دانیشتوانەکەی بەرهو کەمی دهچن.
هەر بە گوێرهی توێژینەوەکە کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی زهوی، چینیش دەگرێتەوە، بە جۆرێک لە ساڵی 2100 ژمارەی دانیشتوانی چین لە 1.4 ملیار بۆ 732 ملیۆن کەس دادەبەزێت.
سەرچاوە: سکای نیوز
H.H