دیداری تایبه‌تی سەنتەری توێژینەوە و راپرسی كوردستان24 له‌ باره‌ی دۆخی شنگال به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دیداره‌كه‌ له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و راپرسی كوردستان24
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و راپرسی كوردستان24

K24 - دهۆك:

سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و راپرسی دامەزراوەی كوردستان24، دیدارێكی تایبه‌ت له‌ باره‌ی پرسی شنگال و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌ دهۆك بەڕێوەدەبات، كه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی و چاودێری سیاسی و توێژه‌ری بواره‌كه‌، به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

دیداره‌كه‌ به‌ ناوونیشانی "پرسی نه‌ته‌وه‌ و خاك: شنگال و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵدا"، به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا هۆكاره‌كانی ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی دۆخی ئەو ناوچانە ده‌خرێنه‌ڕوو، كه‌ بۆچی تا ئێستا ئاواره‌كان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان.

به‌ گوێره‌ی كارنامه‌ی دیداره‌كه‌، دیارده‌ی تیرۆر و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ باسیان لێوه‌ده‌كرێت.

دیداره‌كه‌ کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021، له‌ هۆڵی هۆتێل په‌روه‌ر له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.