پیاوێك له سه‌ر شه‌قام به چه‌قۆ له هاوسه‌ری پێشووی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له شاری "ئه‌ركیلا"ی توركیا له‌سه‌ر شه‌قام په‌لاماری هاوسه‌ره جیابووه‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌دات و به‌دوای خۆیدا رایده‌كێشێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و شوێنه قه‌ره‌باڵغ بووه، به‌ڵام سه‌ره‌تا كه‌س لێی نزیك نه‌بووه‌ته‌وه، پیاوه‌كه چه‌قۆی له‌سه‌ر ملی ژنه‌كه داناوه، تا كه‌س لێی نزیك نه‌بێته‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته ڤیدیۆییه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه پیاوێك چه‌قۆیه‌كی به ده‌سته‌وه‌یه، له‌ناوكار په‌لاماری ژنێك ده‌دات، به توندی به‌دوای خۆیدا رایده‌كێشێت، هه‌رچه‌نده ژنه‌كه ده‌یه‌وێت به‌رگری بكات، به‌ڵام پیاوه‌كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی، ژنه‌كه ناتوانێت له‌ده‌ستی رابكات.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، پیاوه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ش ژنه‌كه ده‌خاته سه‌ر زه‌وی، چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێ ده‌دات، بۆیه به‌په‌له ژماره‌یه‌ك كه‌س لێی نزیك ده‌بنه‌وه و چه‌قۆكه‌ی لێوه‌رده‌گرن و كابرا قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ن، دواتر ژماره‌یه‌ك پۆلیس دێن و پیاوه‌كه قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ن، دواتر ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه.