پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش گفتوگۆ دەکەن

K24 – هەولێر
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق لە مەخموور کۆبوونەوە و تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق کرد.
وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئه‌مڕۆ 12/12/2021، له بار‌ه‌گای فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 14، كۆبوونه‌یه‌ك له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رێوه‌ده‌چوو، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كانی 5 و 6 و 7 و 8 و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زارەت ئاماده بوون، له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه فه‌ریق ئه‌وه‌ل روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانیه‌كان، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ئاماده‌بوون".
روونکراوەتەوە: "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ قسه‌كردن و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منییه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی، له‌و ناوچانه‌ی جێگه‌ی گرنگی ئه‌منی هاوبه‌شن، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق".


