سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات

پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان داوا له‌ سەرۆك بارزانی ده‌كات، رۆڵی خۆی لە نزیككردنەوەی لایەنە عێراقییەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا بگێڕێت
سەرۆك بارزانی پێشوازی كاردینال لویس ساكۆ دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی كاردینال لویس ساكۆ دەكات

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەكشەممە (12ی كانوونی یەكەم/ دیسه‌مبه‌ری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان كرد.

لە دیدارەكەدا، كە مەتران بەشار وەردە ئامادە بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان داوای كرد، كە سەرۆك بارزانی رۆڵی خۆی لە نزیككردنەوەی لایەنە عێراقییەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا بگێڕێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رەوشی كریستیانەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و جەخت لە قووڵتركردنی پێكەوەژیان و برایەتی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.

له‌ دیداره‌كدا
له‌ دیداره‌كدا پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان داوا له‌ سەرۆك بارزانی ده‌كات، رۆڵی خۆی لە نزیككردنەوەی لایەنە عێراقییەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا بگێڕێت