پۆلیسێك به‌خۆبه‌خش، ده‌رس به منداڵان ده‌ڵێته‌وه

K24 - هەولێر
پۆلیسێكی سودانی به جلوبه‌رگی فەرمییه‌وه، له ناوچه هه‌ژارنیشیه‌كان وانه به منداڵان ده‌ڵێته‌وه، ئەمە لەکاتێکدایە به‌پێی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 3 ملیۆن منداڵی سودانی به‌هۆی زۆری خه‌رجی و تێچووی فێربوون، ناتوانن بچنه به‌رخوێندن.
له یه‌كێك له خانووه ساده‌كانی خه‌رتومی پایته‌ختی سودان، عه‌بدولباقی محەمەد، كه پیشه‌ی پۆلیسه، پاش ئه‌ركی خۆی، له ناوچه‌ی سافولای باشووری سودان، وانه‌كانی ئینگلیزی و بیركاری و عه‌ره‌بی به منداڵه هه‌ژاره‌كان ده‌ڵێته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پۆلیسه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تەییە‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ندێك وه‌كو هاندان و ده‌ستخۆشی و به‌رده‌وامی، هه‌ندێكی تریش داوایان له حكومه‌ت کردووە، پله‌كه‌ی بەرز بكاته‌وه.